پارتی: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌رنه‌گرێت به‌دیلی دیكه‌مان هه‌یه
گوته‌بێژی پارتی: بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه پارتی پێشنیازی دیكه‌ی ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان لەلایەن یەكێتییەوە، پارتی چاوەڕوانی دوایین وەڵامی یەكێتییە, وابڕیارە لە كۆبوونەوەی داھاتوویاندا ئەو بابەتە یەكلابكرێتەوە.
مەحموود مەحەمەد, گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند, لە ئەگەری وەرنەگرتنی ئەو پۆستە لەلایەن یەكێتییەوە، پارتی پێشنیازی دیكەی دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسیەی لە ھەرێمی كوردستان ھەیە.