سێنتکۆم: سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حووسییەکانمان تێک شکاند

K24 - هەولێر
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا "سێنتکۆم"، ڕایگەیاند، سوپای ئەمەریکا سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی حووسیەکان لە دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە.
لە بەیاننامەیەکدا، هێزەکانی فەرماندەی ناوەندیی ئەمەریکا لەسەر هەژماری خۆی "ئێکس" بڵاوی کردۆتەوە، فڕۆکەیەکی هاوپەیمانان بە سەرکەوتوویی هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکیش بەر کەشتییە ئەمەریکییەکان نەکەوتووە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا (USCENTCOM) سەرکەوتوو بوون لە تێکشانی ئەو سێ فڕۆکەیەی کە حووسییەکان لە ئاسمانی دەریای سوورەوە و لە ژێر ناوچەی دەسەڵاتی خۆیان لە یەمەن هەڵیان دابوو. گوتیشی: "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هیچ زیانێکیش بەر کەشتییە ئەمەریکییەکان و هاوپەیمانان نەکەوتووە".
سێنتکۆم ڕاشیگەیاند، "ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە مەترسییەکی گەورەن بۆ هەردوو هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا، ئێمە ئەم ڕێوشوێنانە دەگیرێنەبەر بۆ پاراستنی ئازادی کەشتیوانی و سەلامەتی و پارێزراوترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان".