بۆ ڕێگریی لە ساغکردنەوە دەرمانە ساختەکان داوای داخستنی بازاڕە ئۆنلاینەکان دەکرێت
K24 - هەولێر
بەهۆی زۆری فریودانی خەڵک و ساغکردنەوەی بەرهەمی بێ کوالێتی لە بازاڕی ئۆنلایندا، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە هەموو (پەیج و ئەکاونتە ساختەکان) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی (فەیسبووک، سناپچات، ئینستاگرام، تیکتۆک) کە پڕوپاگەندە بۆ بەرهەمی بە ناو گیادەرمانیی و ماددە جوانکارییەکان دەکەن دابخرێن و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانەی بگیرێتەبەر کە ئەم کارانە دەکەن.
بەرهەمە جوانکارییەکان لەڕێگای ئۆنڵاینەوە ئێستا زۆرترین خواستیان لەسەرە، بەشێکی زۆری هاوڵاتییان هۆشیار نین کەوا ئەم بەرهەمانە ساختەن و لە بازاڕی ئۆنڵاین ساغ دەکرێنەوە.
فریودراوێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، شانیا ناسناوی خوازراوی ئەو کچەیە کە پارەیەکی زۆری لە کڕینی بەرهەمە جوانکارییەکان خەرج کردووە، دوو ساڵ بە بەردەوامی بۆ پێست و قژی داوای بەرهەمەکانی کردووە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کە پڕوپاگەندەیەکی زۆریان بۆ دەکرێت، خۆی دەڵێت "لەبری سوود وەرگرتن زیانم پێ گەشتووە".
شانیا نەجم کچە قوتابییەکی پارەیەکی زۆرم لە کڕینی گیادەرمان و بەرهەمی جوانکاری لە ڕێگەی کڕینی ئۆنلاینەوە، بەڵام هیچ سوودێکم لێ نەبینووە، بە تایبەت لە ماددەکانی پرۆتین و شامپۆکانی قژ، هەموو ئەوانەی بە ئۆنلاین کڕیومە زیانیان بۆ قژم هەبووە نەک سوود، هەربۆیە بڕیارم داوە چیتر لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە پێداویستییەکانم نەکڕم، چونکە تەنیا پارە بە فیڕۆدانە".
جەلال تەها، پزیشکی پسپۆڕی جوانکاری باس لە زیانەکانی ئەو بەرهەمانە دەکات کەوا هاووڵاتییان بەبێ بیننی پزیشک بەکاری دەهێنن و دەڵێت " کرێم و ئەو ماددانەی شێدارکەرەوەی پێستن ئەوانیش هەر بە دەرمان هەژمار دەکرێن، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەو دەرمانانەی نەخۆشییەکانی وەک دڵ و نەخۆشییەکانی دیکەی دەبێت پزیشکی پسپۆر لە ڕێگەی دیاری کردنی حاڵەت و پێویستییەکان، ئەو ماددانەی هەن بۆ کەسەکە دەست نیشانی بکات، ئەگەر نا زیانی تەندروستی دەبێت".
بەرهەمە جوانکارییەکان لەڕێگای ئۆنلاینەوە ئێستا زۆرترین خواستیان لەسەرە، بەشێکی زۆری هاووڵاتییان هۆشیار نین کەوا ئەم بەرهەمانە ساختەن و لە بازاڕی ئۆنلایندا ساخ دەکرێنەوە، بەڵام بەشێک لە هاووڵاتییانیش هەن هیچ بڕوایەکیان بە کڕین لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە نییە.
هاووڵاتییەکیش بە ناوی سامان خدر دەڵێ "زۆرجار من لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە داوای پێویستییەکانم دەکەم، هەندێ جار بەشێک لە پێویستییەکان دوورە دەستن بە ئۆنلاین داوای دەکەین، زۆریش باشە".
هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی پاداشت پشکۆ ڕای جیاوازە و دەڵێ"سەد لە سەد هیچ بڕوایەکم بە کڕینی ئۆنلاین نییە و هیچ پۆینتێک بەم شێوازە کڕین و بازاڕکردنە نادەم".
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی سانسۆر و چاودێری، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە ناوەندێکی گەرم و گوڕی ساغ کردنەوەی هەموو جۆرە کاڵا و کەلوپەلێک، بەڵام بەشی زۆری کڕیارانی ئۆنلاین ناڕەزایی دەردەبڕن لەوەی کاڵاکان لە نمایشی ئۆنلاین بابەتێکە و کەچی دوای گەیشتنی دەستیشیان بابەتێکی دیکەی و هیچ گونجاویەکیان لەگەڵ یەک نییە.