ئه‌مه‌ریكا.. ئه‌و پیاوه‌ی گورچیله‌ی به‌رازی بۆ چێندرا مرد
K24 – هەولێر:
ئه‌و پیاوه‌ی گورچیله‌ی به‌رازی بۆ چێندرا، دوای دوو مانگ له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، مرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵباتی ریتچارد ریك سڵیمانی ته‌مه‌ن 62 ساڵ، پێش دوو مانگ نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی گورچیله‌ی به‌راز بۆ سڵیمان ئه‌نجامدرا، ئه‌مڕۆ مرد.
تیمی پزیشكیی نه‌خۆشخانه‌ی ماساچوستسی گشتیی ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكرده‌وه، به‌هۆی كۆچی دوایی سڵێمان دڵته‌نگن، سه‌ره‌خۆشیش له ماڵباته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
تیمه‌كه ڕاشیدهگهیهنن، له‌كاتی چاندنی گورچیله‌ی به‌راز بۆ مرۆڤ، به‌لای كه‌مه‌وه دوو ساڵ كارده‌كات.
ڕوونیشی ده‌كه‌نه‌وه، بڕوا ناكرێ هۆی مردنی سڵیمان چاندنی گورچیله‌ی به‌راز بێت، ڕه‌نگه لەبەر هۆی دیكه مردبێت.
ڕیك سڵێمان له‌مانگی ئاداری ڕابردوو گورچیله‌ی به‌رازیان بۆ چاند.
پێشتریش له ساڵی 2018 سڵێمان نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌ی مرۆڤی بۆ کرابوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، بۆیه په‌نایان برده به‌ر به‌كارهێنانی گورچیله‌ی به‌راز.
له ئه‌مه‌ریكا 100 هه‌زاركه‌س له لیستی چاوه‌ڕوانیدان، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی گورچیله‌یان بۆ بكرێت، تا نۆره‌یان دێت، به‌شێكی زۆریان ده‌مرن.