سەدا 95ـی هێزەکانی پێشمەرگە فۆرمی 'هەژماری من'یان پڕکردووەتەوە

K24- هەولێر
تائێستا لە 95%ـی ھێزەکانی پێشمەرگە فۆرمیان بۆ کارتی 'ھەژماری من' یان پڕکردووەتەوە و گەڕاندووەتەوە بانکەکان و ئێستەش لە 80%ـی هێزەکانی پێشمەرگە کارتەکەیان وەرگرتووەتەوە، پرۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی ھەژماری من، بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە.
ئێستا بە ھێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی یەکەی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە نزیکەی شەش ھەزار کەس لە ڕێگەی ھەژماری من مووچەی مانگانەیان وەردەگرن.
عەبدولستار ئێسماعیل، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، "بە ئارەزووی خۆت هەرکات بێی دەتوانی پارەکە وەردەگری و دەڕۆیتەوە، نە دەچیتە بانک نۆرەی بگری، دەشڵێت، ئەگەر ئەو ئامێرانە لە بارزان و بلێ هەبووایە زۆرباش دەبوو، چونکە ئەو مووچەیە هی کوڕەکەمە وەرم گرتووە".
سەمیر قادر، پێشمەرگەیە و بەکوردستان24ـی گوت: دەستخۆشیی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە هەژماری منی کردووەتەوە بۆ فەرمانبەران، بەتایبەت پێشمەرگەکان.
پێشمەرگەیەکی دیکە بەناوی "دیار عەبدولرەحمان" دەڵێت: "پڕۆژەی هەژماری من زۆر گرنگە، چونەک ئەگەر ئەو کارتەمان هەبێت دەتوانین بچین لە بانکەکان مووچەی خۆمان وەرگرین".