توێژه‌ران: به‌كارهێنانی مۆبایل له ژووری خه‌وتندا ڕێگه له به‌رهه‌مهێنانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین ده‌گرێت

K24 - هەولێر:
زۆرێك له مرۆڤه‌كان وا ڕاهاتوون به‌ر له خه‌وتن و له ژووری خه‌وتنیان ته‌ماشای ئامێری مۆبایله‌كانیان بكه‌ن؛ هاوكات شاره‌زایان به پێویستی ده‌زانن مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ر له خه‌وتن خۆی له به‌كارهێنان و ته‌ماشاكردنی مۆبایله‌كه‌ی به دوور بگرێت.
میلیسیا میلاناك، پسپۆڕ و شاره‌زای ته‌ندروستی خه‌و له زانكۆی ساوس كارۆلینای پزیشكی له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، مێشكی مرۆڤ به‌ر له واده و كاتی خه‌و پێویستی به پشوو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خه‌وێكی قووڵ بكات و جه‌سته‌ی له كاتی خه‌وتندا كاری خۆی بكات.
میلیسیا میلاناك نموونه‌ی به‌وه هێناوه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن ناكرێت سینییه‌كی گه‌رمی گۆشت یان شیرینی دوای ده‌رهێنانی له فڕن ڕاسته‌وخۆ بخرێته ناو به‌فرگر، به هه‌مان شێوه‌یش ناكرێت مرۆڤ له ناو جێگه‌كه‌یدا خه‌ریكی به‌كارهێنانی مۆبایل بێت، چونكه ده‌ركه‌وتووه به‌كارهێنانی مۆبایل له ناو جێگه‌دا ده‌رئه‌نجانی خراپی وه‌كوو قه‌ڵه‌وی و دڵه‌ڕاوكێی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و مرۆڤ ڕووبه‌ڕووی تووڕه‌یی و دڵتوندی ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی كه مۆبایل ده‌بێته هۆی په‌كخستنی كاتژمێری بایۆلۆژی كه خه‌و و هۆڕمۆنه‌كانی دیكه ڕێك ده‌خات.
میلاناك سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، به‌كارهێنانی مۆبایل له ناو جێگه و له تاریكی‌دا یه‌ك ملیۆن كێشه بۆ مرۆڤ دروست ده‌كات، كه مرۆڤ له سه‌ره‌تادا هه‌ستیان پێ ناكات.
ناوبراو گوتووشیه‌تی، تیشكی شاشه‌ی مۆبایل وه‌كوو تیشكی خۆر وایه و ڕێگه له به‌رهه‌مهێنانی هۆڕمۆنی میلاتۆنین ده‌گرێت.
توێژه‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن مرۆڤ ده‌توانێت له بری به‌كارهێنانی مۆبایل له ناو جێگه‌كه‌یدا بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی یاداشت و ئاماده‌كردنی خشته‌ی ڕۆژانه‌ی ئاماده‌كردنی خواردن و كار و چالاكییه‌كانی بێت.
هه‌روه‌ها لیزا شتراوس كه یه‌كێكه له توێژه‌رانی ده‌روونی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ژووری نووستن تایبه‌ته به خه‌و و پشوو و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌واڵه ناخۆشه‌كان و ئه‌و باسوخواسانه‌ی دیكه‌ی گشتی كه سوودیان بۆ ژیانی مرۆڤه‌كان نییه.