لە ئاکرێ ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت
K24- هەولێر
ئامادەکاریی بۆ دەستنیشان کردن و دابەشکردنی زەوی نیشتەجێببون بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە، زەوی نۆ ناوچە لە ئاکرێ و دەورووبەری دەستنیشان کراون بۆ دابەشکردن.
ئەمڕۆ دووشەممە(13ـی ئایاری 2024)، بڵند ڕەزا، سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی نزیکەی چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکەن لەو نۆ ناوچەی ئاکرێ کە زەوی تێدا بەردەستن بۆ دابەشکردن.
سەرۆکی شارەوانی ئاکرێ ئاماژەی بەوە کرد، نۆ ناوچەیان دیاری کردووە کە لە 1252 دۆنم زەوی پێک دێت، دەکرێ بکرێن بە 200 پارچە زەوی.
دەشڵێت، پشکی شێر بۆ دابەشکردنی زەوی لە سماقوکێ دەبێت بۆ نیشتەجێبوون، لەگەڵ ڕێگەی ئالەڕەش، بەڵام تێکڕا چوارهەزار پارچە زەویمان لەبەردەستە بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران.