ئەم هەفتەیە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە دەگات

دابەشکردنی مووچە
دابەشکردنی مووچە

K24- هەولێر

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ماڵپەڕی کوردستان24 ئاشکرایان کردووە، لەو هەفتەیە تێپەڕ ناکات، مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەگات.

ئەمڕۆ دووشەممە(13ـی ئایاری 2024)، ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی مووچەی مانگەکانی مانگی چوار و پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، بەهۆی ئەو لێکتێگەیشتنەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، نابێت لەو هەفتەیە تێپەڕ بکات، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بێت.

هەر لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی راگەیاند، هەرچەند مووچەی مانگەکانی چوار و پێنج لەلایەن بەغداوە نەنێردراوە، بەڵام ئەو هەفتەیە مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە دەنێردرێت.

Fly Erbil Advertisment