ئیدارەی گەرمیان سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگه‌یاند
K24 – هەولێر:
به‌هۆی ڕووداوە ناخ هەژێنەکەی ئەمڕۆی سەر ڕێگای کەلار – کفری و وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی خوێندكاران و گیان سپاردن و برینداربوونی 11 قوتابی، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتیی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 14ـی ئایاری 2024)، جه‌لال شێخ نووری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه: به‌هۆی ڕووداوی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خوێندكاران و گیان سپاردنی چوار قوتابی و بریندار بوونی شه‌شی دیكه، سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتیی ڕاگه‌یه‌ندرا.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:
ڕووداوە ناخ هەژێنەکەی ئەمڕۆ (14ی ئایاری 2024) کە لەسەر ڕێگای کەلار - کفری ئۆتۆمبیلێکی خوێندکاران وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کچە خوێندکار بەناوەکانی (دانیا احمد لطیف، کەوسەر احمد لطیف، شەم سامان، ئارەزوو سەردار) گیانیان سپارد و حەوت کەسی تر بریندار بوون، لەناخەوە دڵتەنگ و خەمبارمانی کرد و نیگەرانی و خەمباری سەرجەم چین و توێژەکان و خەڵکی گەرمیان و کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا. ئەم ڕووداوە بۆ هەموو لایەک جێگەی داخ و پەژارەیەکی قوڵە، وەک هاوخەمییەک بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە ناخهەژێنەی ئەمڕۆ، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە سنووری ئیدارەی گەرمیاندا ماتەمینی گشتیی ڕادەگەیەنین.
جەلال شێخ نوری
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان
2024/5/14