سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ ڕێز و ستایش پێشکەشی وەزیری تەندروستی دەکات

K24 – هەولێر:
لە بەرانبەر بەدواداچوونەکانی ڕاپۆرت و ڕاسپاردەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، سوپاس و دەستخۆشیی پێشکەش بە وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە (14ـی ئایاری 2024) مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و فەیزوڵڵا محەممەد، سەردانی وەزارەتی تەندروستیان کرد و لەلایەن سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستییەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.
هاوکات لە دیداری نێوانیان باس لە بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی و ڕەوشی نەخۆشخانەکان و تەوەری خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی ناو چاکسازییەکان و چارەی گونجاو و هەماهەنگی و هاوكاریی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کرا.
دواتر لەلایەن سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سوپاس و دەستخۆشیی پێشکەش بە وەزیری تەندروستی کرا بەرانبەر بەدواداچوونەکانی ڕاپۆرت و ڕاسپاردەکانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بۆخزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و هەماهەنگی زیاتر لەپێناو بەرژەوەندیی تەندروستیی هاووڵاتییان و نەخۆشان لە هەرێمی کوردستان.
