به وێنه... ناتانیاهۆ پێشوازی له پاڵه‌وانه كورده‌كه ده‌كات
باس له ڕه‌ت كرنه‌وه‌ی ته‌وقه‌ی یاریزانه میسرییه‌كه‌ش ده‌كات
ئه‌مرۆ له ئۆرشه‌لیم بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پێشوازی له ئۆر ساسۆنی یاریزانی به ره‌سه‌ن كوردی جۆدۆی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسرائل له ئۆڵۆمپیك كرد.
ئۆر ساسۆنیش له كێشی سه‌رووی 100 كیلۆگرامی پله‌ی سێیه‌م و میدالیای برۆنزی له‌مل كرا، له‌دوای بردنه‌وه‌ی له گه‌ری یه‌كه‌م له یاریزانێكی میسری ئه‌و یاریزانه عه‌ره‌به ره‌تی كرده‌وه ده‌ست بخاته ده‌ستی ئۆر ساسۆن و ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، ناتانیاهۆش له‌كاتی پێشوازییه‌كه باسی له هه‌ڵوێستی ئه‌و یاریزانه میسرییه كرد.
له‌مباره‌یه‌وه ناتانیاهۆ ده‌ڵێت: جێگای شانازیمانه كه یاریزانێكی ئیسرائیل توانیویه‌تی له ئۆڵۆمپیك مێدالیا به‌ده‌ست بێنێت، دوای بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌ی ساسۆن، له میسره‌وه چه‌ند نامه‌یه‌كم بۆ هات كه ده‌ڵێن گرینگ ئه‌وه‌یه له چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كارێكی وا رووده‌دات و هیچ كار له په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانمان ناكات، له چه‌ند نامه‌یه‌كی دیكه ده‌ڵێن له جێگای ئێمه ده‌ستی ساسۆن بگوشه و نامه‌نه‌وێ هیچ كارێكی خراپ روو بدات و هیچ كات شته‌كان گۆرانكاری به‌سه‌ردابێت.
كوردستان24 وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌رچاوه‌ی میدیایی له به‌دواداچوونێكدا ناسنامه‌ی كوردبوونی ئۆری ساسۆنی راگه‌یاندووه، ئه‌و له رێكه‌وتی 18/8/1990 له یرۆشه‌لایه‌م له ئیسرائیل له‌دایكبووه و نه‌وه‌ی حه‌خام ساسۆنه، كه باپیره‌ی تاكو ساڵی 1948 له باشووری كوردستان ژیاوه و دانیشتووی شارۆچكه‌ی دیانا بووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)