نێچیرڤان بارزانی: مامۆستايان بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن

K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "مامۆستايان له توێژه هه‌ره گرنگه‌كان و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن". دەشڵێت، ڕۆڵى مامۆستايان له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا "هه‌رگيز له‌بير ناكرێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 15-05-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 62ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە: "له ساڵيادى (62)هه‌مينى دامه‌زراندنيدا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له مه‌كته‌بى سكرتاريه‌تى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايانى كوردستان ده‌كه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم. به ڕێز و پێزانينه‌وه له ئه‌رك و ماندووبوون و په‌يامى پيرۆزى مامۆستايان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كان، ده‌ڕوانم".
بە گوتەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: "مامۆستايان له توێژه هه‌ره گرنگه‌كان و بنه‌ماى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌ن. پشتگيرى له هه‌موو ماف و داوا ڕه‌واكانيان ده‌كه‌م و شايانى ژيان و گوزه‌رانى باش و ئارامى و ئاسووده‌يين".
ڕۆڵى مامۆستايان، وەکو ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی کردووە، "له سه‌رده‌مى شۆڕش و له ئازاديدا، هه‌روه‌ها دڵسۆزى و به‌رگه‌گرتنيان له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى خوێندن و په‌روه‌رده نه‌وه‌ستێت، هه‌رگيز له‌بير ناكرێت".
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌و مامۆستا ئازيزانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه كه له‌پێناو ئازاديى گه‌له‌كه‌ياندا، خه‌باتيان كرد و گيانیان به‌خشى".