كوردێك له ئۆڵمپیك، مێدالیای برۆنزی له مل كرا
پاڵه‌وانێكی زۆرانبازی ئه‌ڵمانیای له زه‌وی دا
سه‌باح شه‌ریعه‌تی، پاڵه‌وانێكی كوردی یاریی زۆرانبازییه و له دایكبووی شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌ڵام هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئازه‌ربایجانه و له ئۆڵمپیكی ریۆ، یه‌كه‌مین مێدالیای برۆنزی بۆ ئه‌م وڵاته به‌ده‌ستهێنا.
له رۆژی ده‌یه‌می ئۆڵمپیكی ریۆ 2016، سه‌باح شه‌ریعه‌تی له كێشی 130 كگم ڕووبه‌ڕووی زۆرانبازی ئه‌ڵمانیا رۆبێرت تیمۆس بووه‌وه، دوای ململانێیه‌كی زۆر، پاڵه‌وانه كورده‌كه زۆرانبازه ئه‌ڵمانیای له زه‌وی دا و بووه خاوه‌نی یه‌كه‌مێن مێدالیای برۆنز.
له رۆژی حه‌وتی ئۆڵمپیكی ریۆ، كیانۆش رۆسته‌می پاڵه‌وانی كوردی خه‌ڵكی كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو، ئه‌ویش مێدالیای زێڕی له به‌رز كردنه‌وه‌ی قورسایی به‌ده‌ستهێنا.



