کونسوڵی فەرەنسا: پەیوەندیی بازرگانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان پێش دەخەین

یان برێم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر
یان برێم، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر

K24 – هەولێر:

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر گوتی: پەیوەندی سیاسیی نێوان پاریس و هەولێر زۆر بەهێزە، ئاماژەی بەوەدا، دەیانەوێت شوێن پێی بازرگانیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان زیاتر بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15ـی ئایاری 2024) یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، زۆر خۆشحاڵ بووم لێرە ئامادە بم و سەردانی ژووری بازرگانی بکەم و بە سەرۆک و هەموو ئەندامانی ژوورەکە بناسێنرێم، زۆر کار هەیە بە یەکەوە بیکەین.

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، دەڵێت: پابەندن بەوەی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان پێش بخەن و بۆ ئەمەش پێویستە کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان لە پێشەنگدا بێت.

ناوبراو باسی لەوە کرد، پەیوەندیی سیاسیی نێوان پاریس و هەولێر زۆر بەهێزە، بەڵام دەیانەوێت شوێن پێی بازرگانیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان زیاد بکەن، ئەمەش پابەندیی ئێمەیە و کاری بۆ دەکەین.

Fly Erbil Advertisment