كوردێك له به‌رزترین شوێنی ئۆڵمپیك وه‌ستا و مێدالیای زێڕی له مل كرا
پێشتر له ئۆڵمپیكی له‌نده‌نیش مێدالیای زیوی به‌ده‌ستهێنا بوو
كیانوش رۆستەمی وەزرشوانی ھەڵگرتنی قورسایی كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستانە، یەكەم میدالیای زێڕی لە ئۆڵمپیكی ریۆ بەدەستھێنا، له خۆشی ده‌ستكه‌وتی ئه‌م پاڵه‌وانه كورده، خەڵكی كرماشان به ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕین چوونه به‌رده‌م ماڵی كیانۆش رۆسته‌می و له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ئاهه‌نگ و خۆشیان ساز كرد و تا به‌یانی هه‌ڵپه‌ڕین.
كیانوش رۆستەمی لە دایكبوونی ساڵی 1991ـی شاری ئیسلامابادی رۆژئاوای سەر بە پارێزگای كرماشانی رۆژھەڵاتی كوردستانە، خۆشەویستیشی بۆ كوردستان بە ھەژمارەكانی تۆرە كۆمەلایەتییەكانەوە دیارە، لەدواین نووسینی له هه‌ژماری خۆی شانازی بە كوردبوونییەوە دەكات.
كاروانە نائۆمێدەكەی ئێران لە ئۆڵمپیكی ریۆ بەو میداڵە زێرەی ئەو وەرزشوانەی رۆژھەڵاتی كوردستان ھەتا رادەیەك گروتینێكی بۆ گەراوەتەوە، كیانوش توانی لە كێشی 85 كیلۆگەرام جگە لەوەی میدالیای زێر بەدەست بھێنێت، ھاوكات بە بەرزكردنەوەی217 كیلۆگەرام ریكۆردی پێشووی بەرزكردنی قورسایی لە كێشی 85ـی شكاند.
ئەو وەرزشوانە كوردە پێشتریش لە ئۆڵمپیكی لەندەنی 2012 میدالیای زێوی بەدەستھێنا بوو، لە دەیان كێبەركێی دیكەی جیھانی و ئاسیایی میدالیای بەدەستھێناوە، پێش چوونی بۆ ریۆش بە میدیاكانی ئێرانی گوتبوو، رەنگی میدالیاكەی نازانم، بەڵام بە میدالیاوە دەگەرێمەوە، ئێستاش بە سەركەوتن بەسەر ركابەرێكی چڕی وەكوو (تیان تایۆ)ـی چینی توانی وەكوو كوردێك لە بەرزترین شوێنی ئۆلمپكی ریۆدا راوەستێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)