پهڵكانه...عهرهبه هاوردهكان خێوهتهكانیان ههڵگرت و جووتیارانی كوردیش دەستیان بە دروێنه کرد
K24 - كهركووك:
هێمن دهلۆ پهیامنێری كوردستان24 له كهركووك ڕایگهیاند، دوای سەردانی شاندی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ پەڵکانە، ئێستا عەرەبە هاوردەکان خیوەتەکانیان هەڵگرت و جوتیارانی کوردیش دەستیان بە دروێنەی بەرووبوومەکانیان کرد.
ماوەی دووهەفتەیە بە فشاری عەرەبە هاوردەکان سوپای عێراق دروێنەکردنی لە جووتیارانی کورد لەسنووری گوندەکانی سەرگەڕان و پردێ قەدەغە کرابوو و هەوڵەکان بەئاراستەی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کورد بوو لەسنوورەکە.
ههروهها ڕۆژی دووشەممە، 29ـی نیسانی 2024، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەسەر ڕێگرییەکانی سوپای عێراق لە جووتیارانی کورد، رایگهیاندبوو: لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان قسەم کردووە و لەسەرخەتین و ئەو ڕێگرییانە نامێنێت، ئاماژەی بەوەش کردبوو، لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق قسەم کردووە، بۆ چارەسهرکردنی ئەوکێشەیەش لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پوچەڵکردنەوەی بڕیارەکانی حزبی بەعس کراوە.