ئاڵوگۆڕ لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی یەک، دوو و شەش کرا
ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە سێ پۆستی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی هەولێر کرا، ئەمەش لەچوارچێوەی هەنگاونان بووە بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیانی شارەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی ئایاری 2024، لە چوارچێوەی هەنگاونان بۆ زیاتر خزمەتکردنی شاری هەولێر و گۆڕانە نوێیەکاندا، لەسەر بڕیاری ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر فەرمانی کارگێڕی ئاڵوگۆڕکردن بۆ هەر سێ پۆستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شارەوانیی یەک و دوو و شەش، دەرچوو .
فەرمانی گۆڕانەکان لەلایەن سەرۆکی شارەوانیی هەولێر جێ بەجێ کرا، کە ئەندازیار، تریفە نەجات عەساف، بەڕێوەبەری شارەوانیی یەک گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی شەش، ئەندازیار، عەبدوڵڵا شەمسەدین عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شارەوانیی شەش گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو، هەروەها ئەندازیار، ئارام ڕەسوڵ محەممەد، بەڕێوەبەری شارەوانیی دوو گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەک.
هاوکات دوای ئەم گۆڕانانە سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، "ئێمە هەموو هەوڵ و هێزی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی شارە خۆشەویستەکەی هەولێری پایتەخت و ڕێکخستنەوە و جوانترکردنی سیمای بێ وێنەی شار کە بەرهەمدار بێت و ڕەنگدانەوە و دەنگدانەوەی هەبێت، بێگومان ئەوەش ئەو ئەرکە پیرۆزەیە کە پێمان سپێردراوە و لەسەر شانمانە بۆیە گومانم نیە لە ئەدای کارکردنتان دڵنیام لە جاران باشتر خزمەتی هەولێر و دانیشتووانەکەی دەکەن .