گوتەبێژی دەم پارتی: لە ئەدەنە، دیاربەکر و ئیستانبوڵ خۆپیشاندان دەکرێت

ئایشەگوڵ، گوتەبێژی دەم پارتی
ئایشەگوڵ، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی، ڕایگەیاند، بڕیارەکانی دادگا لە دۆسیەی کۆبانێدا سیاسین و دان بەو بڕیارانەدا نانێن. هەروەها سبەش لە ئەدەنە، دیاربەکر لە ئیستانبوڵ گردبوونەوەی جەماوەری دەکرێت.

دۆغان گوتەبێژی دەم پارتی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە بارەگای پارتەکەی بەڕێوەچوو سەبارەت بە بڕیارەکانی دادگا لە دۆسیەی کۆبانیداگوتی: ئەو بڕیارانەی لە دۆسیەکەدا دراون سیاسین و ئێمە دان بەو بڕیارانەدا نانێین، ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ کۆبوونەوەیەکی گشتی لە ئەدەنە، ئیستانبوڵ و دیاربەکر ڕێکدەخەن و بانگهێشتی هەموو ئەو کەسانە دەکەن کە خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی دەکەن.

دۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە حاڵەتێکی تۆڵەسەندنەوە و دووبارە یاریکردنەوە بووە، ئەو لێدوانانەی وەک لایەنێک سەبارەت بە دۆسیەی کۆبانی لە سەرەتای دۆسیەکەوە داویانە، شوێنی پێویستیان لە ڕای گشتیدا نەدۆزیوەتەوە.

جەختیشیکردەوە، بڕیارەکانی دادگا هیچ هاوتایەکی یاسایییان نییە، هەروەها "لە کەشێکی وادا دەتوانین باسی چ جۆرە نەرمکردنەوە و ئاساییکردنەوەیەک بکەین؟ تەنانەت دادگا ڕێگەپێدراوەکانیش نەیانتوانی پەیوەندییەک لە نێوان ئەو کەسانەدا دروست بکەن کە لە ناڕەزایەتییەکانی کۆبانێدا گیانیان لەدەستداوە کە لەم دۆسیەیەدا دادگایی کران".

ئایشەگوڵ دۆغان، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو پۆستانەی دەسەڵات دوای بڕیارەکان دەیدەن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دۆسیەکە بە پاڵنەری سیاسی درێژە پێدەدرێت، گوتیشی، "فەلسەفەی سیاسەتی پارتێک دادگایی دەکرێت، تۆڵەی پرۆسەی چارەسەرکردن دەکرێتەوە"، ئەگەر ئۆپۆزسیۆن لە کاتی گەیشتنیان بۆ ئێرە خەباتێکی یەکگرتووتری دانابا، ئەمڕۆ سیاسەتمەدارانی هەدەپە لە زیندان دەبوون؟".

 گوتەبێژەکەی دەم پارتی، ئاماژە بەوەشدا، سبەی لە ئەدەنە، دیاربەکر لە ئیستانبوڵ گردبوونەوەی جەماوەری دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە دوێنێ پێنج شەممە، 16ـی ئایاری 2024، دادگای تورکیا بەهۆی ئەو خۆپێشاندانانەی کە نزیکەی هەشت ساڵ لەمەوبەر سەریهەڵدا و لە دژی گەمارۆی شاری کۆبانی لەلایەن داعشەوە، سزای 42 ساڵ زیندانی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان دا سەپاند.

هەروەها لە کۆتا دانیشتنی یاسایی دۆسیەی کۆبانێ، دادگای ئەنقەرە ئەحمەد تورک، سەرۆکی شارەوانی مێردینی بە 10 ساڵ زیندان سزا دا. وە سزای 30 ساڵ زیندانیکردنی بۆ فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی ئەو پارتە دەرکرد.