به‌رگریی شارستانیی سۆران بۆ كوردستان24: دوای خنكانی كوڕ و باوكێك له رووباری چۆمان ته‌رمی باوكه‌كه دۆزرایه‌وه
K24 - سۆران:
باوک و کوڕێکی خەڵکی پارێزگای هەولێر کە مەبەستی گەشتکردن چووبوونە سنووری شارۆچکەی چۆمان و خنکان و گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆرانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رمی باوكه‌كه دۆزرایه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران ره‌وه‌ند مه‌غدید به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كاتژمێر 2:15 خولهك له بوونی حاڵه‌تێكی خنكان ئاگادار كراینه‌وه، كه كوڕ و باوكێكی دانیشتووی پارێزگای هه‌ولێر (ناحیه‌ی به‌حركه)ن به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن روویان له‌و ناوچه‌یه كردبوو، كاتێك منداڵێك به‌هۆی ئاگادار نه‌بوونی كه‌وتووه‌ته ناو رووباری چۆمان، پاش ئه‌وه‌ی باوكه‌كه هه‌وڵیداوه منداڵه‌كه رزگار بكات، له ئه‌نجام هه‌ردووكیان خنكان.
ئه‌و گوته‌بێژه هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، سه‌ره‌تا ته‌رمی باوكه‌كه به‌نێوی سۆران مەلا نەبی ته‌مه‌ن 27 ساڵ دۆزرایه‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی سۆران كرا.
هه‌روه‌ها گوتی: تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی سۆران خه‌ریكن ته‌رمی ئەیهان سۆران مەلا نەبی ته‌مه‌ن پێنج ساڵان بدۆزنه‌وه، كه تاكو ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مساڵ ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تی خنكانی گه‌شتیارانه له چۆمان تۆماركرابێت.
پێشتریش ڕەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 17ـی ئایاری 2024، باوک و کوڕێکی خەڵکی شارۆچکەی بەحرکەی پارێزگای هەولێر، کە بە مەبەستی گەشتکردن چووبونە سەیران، لە ڕووباری گەورەی چۆمان و لە نزیک شارۆچکەی گەڵاڵە خنکان.