خه‌ریكه رێككه‌وتنی بازرگانی نێوان توركیا و ئیسرائیل هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و توركیا، خه‌ریكه كاریگه‌ری و كێشه بۆسه‌ر رێككه‌وتنی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات دروست ده‌كات و بێزالێل سمۆتریچ وه‌زیری دارایی ئیسرائیلیش داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه و سه‌پاندنی باج به رێژه‌ی له‌سه‌دا 100 بۆسه‌ر كاڵای توركی ده‌كات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێت، توركیا ده‌رگای بازرگانی به‌ڕووی ئیسرائیل‌دا به‌یه‌كجاره‌كی داخست، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مه‌ترسیی كه ئایا سمۆتریچ هه‌نگاوی داهاتوو ده‌گرێته به‌ر یاخوود نا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، بێزالێل سمۆتریچ وه‌زیری دارایی ئیسرائیل پلانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا پێشكه‌ش به حكومه‌ته‌كه‌ی كردووه، چاوه‌ڕێی ره‌زامه‌ندین.
هه‌روه‌ها ئاژانسی رۆیته‌رز له‌میانی راپۆرتێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، تاكو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ده‌سه‌ڵات مابێت، دانانی باج بۆسه‌ر كاڵای توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت.
تاكو ئێستاش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نقه‌ره‌وه له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه نه‌دراوه.
میدیا توركییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نن، هه‌نگاوه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی بازرگانیی نێوان ئه‌نقه‌ره و ته‌لئه‌ڤیڤ چاوه‌ڕوانكراو بوو، كاتێك ئه‌ردۆغان بڕیاری داخستنی هه‌موو ده‌رگایه‌كی بازرگانی به رووی ئیسرائیل دا.
باسیان له‌وه‌شكردووه، قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان توركیا و ئیسرائیل گه‌یشتووه‌ته نۆ ملیار دۆلار.
رێككه‌وتنی بازرگانی نێوان ئیسرائیل و توركیا له‌ساڵی 1996 واژۆ كرا، بووه هۆی دروستكردنی بازرگانییه‌كی فراوان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
ئیسرائیل له پله‌ی سێزده‌هه‌می ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌یه، كه كاڵای توركیای له ساڵی 2023 به بڕی 5.4 ملیار دۆلار هاورده كردووه.