چۆن دهرمانی ساخته دهناسیتهوه... گوتهبێژی وهزارهتی تهندروستی روونكردنهوه دهدات

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدهگهیهنێت، ستیکەری نوێی دەرمان، دڵنیایی لە بەرزیی کواڵیتی، سەلامەتی و کاریگەریی بەرهەمە دەرمانسازی و پزیشکییەکان دەدات.
دکتۆر سەرکار سورچی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لهمبارهیهوه رایگهیاند، ستیکەری نوێی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA) - وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوی دەرمان، ناوی کۆمپانیای هاوردەکار، ژمارەی باچ، ژمارەی داواکردن و نرخی دەرمانەکەی تێدایە.
دهشڵێت، بۆ رێگریکردن لە ساختەکاری، لە لای راستی ستیکەرە نوێیەکە موگناتیسێک هەیە کە جۆرێکی تایبەت مەرەکەبی تێدایە و ساختەناکرێت، لەکاتی نزیکخستنەوەی موگناتیسی تایبەت (لە دەرمانخانەکان هەیە)، رەنگی بۆ سەوز دەگۆڕێت.
زیاتر روونیشیكردهوه، هەروەها لەلای چەپی ستیکەرەکە، بارکۆدێک هەیە، لەکاتی سکانکردن بە ئاپی "QR Code Scaner" یان کامێڕای مۆبایل، کۆمەڵێک زانیاری بە سێ زمان "کوردی، ئینگلیزی و عربی" لەسەر ناو، نرخ، وڵاتی سەرچاوگە و باری بەرهەم دەخاتەڕوو.
گوتیشی: "هاوڵاتییانی ئازیز، خۆتانبەدووربگرن لە کڕین و بەکارهێنانی دەرمانی بێ ستیکەر، تەنها ئەو دەرمانانە بەکاربهێنن کە ستیکەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA) - وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە".