شڤان په‌روه‌ر: لە ھەر ناوچەیەكی كوردستان داوا بكەن، ئاھەنگی جەماوەریی ساز دەكەین

لە شارۆچكەی سێمێلی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، بە سپۆنسەری میدیایی كوردستان24، بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر، كۆنسێرتێكی ھونەری بۆ ھونەرمەند شڤان پەروەر بەڕێوەچوو.

شڤان پەروەر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "لە ھەر ناوچەیەكی كوردستان داوا بكەن، ئاھەنگی جەماوەریی ساز دەكەین".

شڤان پەروەر لە دایکبووی 23ی ئەیلوولی 1955ـه‌،  لە بواری موزیكی کوردیدا زیاتر لە 25 ئەلبومی ھەیە.

ھەروەھا نووسەر، مامۆستای موزیكه‌ و ژەنیاریشە.

بەھۆی شۆڕشگێڕی و ھەڵوێستە سیاسییەکانییەوە لە میدیاکاندا خاوه‌نی ناوبانگێكی زۆر و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ و ناسراوه‌.