"ئەم قسانە سەری چاڤی خوارد"
ته‌نیا دوای 22 رۆژ له نوێكردنه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌ی نێوانیان و مانه‌وه‌ی چاڤی هێرناندێز له بارسێلۆنا، خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌كه بڕیاریداوه چاڤی وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام نه‌بێت و به‌هۆی قسه‌كانی له پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئالمێریا دووریبخاته‌وه.
ته‌نیا 22 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ش به‌یه‌كداكردن و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوانیان تێپه‌ڕی، خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا په‌شیمان بووه‌وه و چاڤی هێرناندێز له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌واڵێك به شێوه‌ی بۆمب رۆژنامه وه‌رزشییه‌كانی ئیسپانیای هه‌ژاند بڵاوكرایه‌وه خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا چاڤی هێرناندێز له پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاشكرای كردووه رۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی كراوه و بڕیاردراوه رۆژی یه‌كشه‌ممه راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه‌ی رایۆ ڤایكانۆ له گه‌ڕی 37ـی لالیگا بارسێلۆنا دوورخستنه‌وه‌ی چاڤی رابگه‌یه‌نێت.
سپۆرت ئاشكرای كردووه بڕیاری دووخرستنهوهی چاڤی هێرناندێز دوای قسه‌كانی دێت له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئالمێریا
دەقی قسەكانی چاڤی كە بەهۆیەوە هەڕەشەی دوورخرانەوەی لەسەرە
"ده‌بێت هه‌موو هانده‌رێكی بارسێلۆنا تێبگات دۆخی یانه‌كه‌مان زۆر خراپه، به‌تایبه‌تی له رووی داراییه‌وه یانه‌كه وێرانه، به‌م دۆخه ناتوانین ركابه‌ری ریال مه‌درید و ئیسپانیا و ئه‌وروپا بكه‌ین، دۆخی ئابوریمان به جۆرێكه 25 ساڵه به‌و شێوه‌یه خراپ نه‌بووه، له پێشووتر هه‌ر راهێنه‌رێك ده‌هاته یانه‌كه ده‌یگوت ئه‌و یاریزانه و ئه‌و یاریزانه‌م ده‌وێت، ئێستا ناتوانین به‌و شێوه‌یه ره‌فتار بكه‌ین، له رووی دارایی و یاسای دارایی خاوێن و رێژه‌ی مووچه له ئاست یانه‌كانی دیكه‌وه نین، زۆرینه‌یان له ئێمه باشترن، بۆیه پێویسته هانده‌ره‌كانمان لێمان تێبگه‌ن، من وه‌كو راهێنه‌ر تێگه‌یشتووم و به‌پێی دۆخه‌كه ره‌فتار ده‌كه‌م، ئه‌وه‌م به سه‌رۆك و دیكۆش گوتووه، ناڵێم نامانه‌وێت ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان بكه‌ین، نه‌خێر ئێمه ویستمان زۆره، به‌ڵام دۆخه‌كه‌مان ئاوایه، به‌راستی پێویستمان به كاته بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌مان به‌ره‌و ئارامی ببه‌ین.
ئەم قسانە سەری چاڤی خوارد
رۆژنامه‌ی سپۆرت بڵاویكردووه‌ته‌وه ئه‌م قسانه‌ی چاڤێ هێرناندێز له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژی پازده‌ی ئه‌م مانگه وایكرد لاپۆرتا هه‌ست بكات كه‌سێك نهێنییه‌كانی یانه‌كه ئاشكرا ده‌كات به‌وه‌ش دۆخه خراپه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌بێت و چیدی ناتوانن كۆنتڕۆڵی ئیداره‌ی بارسێلۆنا بكه‌ن، یه‌كه‌م كه‌سیش بڕیاریدا چاڤی له پۆسته‌كه‌ی دووربخاته‌وه و لاپۆرتاش له یارییه‌كه‌ی ئالمێریا له رۆژی پێنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ یانه‌كه گه‌شتی نه‌كرد و له باره‌گای بارسێلۆنا كۆتاییان به خزمه‌تی چاڤی له یانه‌كه هێنا.