ئۆپۆزيسيۆن به‌ره‌و رزگاركردنى جه‌رابلوس پێشڕه‌وى ده‌كات

شارى جه‌رابلووسى هاوسنوورى توركيا بووه‌ته‌ جێى بايه‌خى ميدياى جيهانى و له‌ ناوخۆى سوورياشدا هه‌وڵه‌كانى ئۆپۆزيسيۆنى نه‌يارى داعش له‌ هه‌وڵدان به‌ره‌و شاره‌كه‌ پێشڕه‌وى بكه‌ن.

K24 – هه‌ولێر: 

شارى جه‌رابلووسى هاوسنوورى توركيا بووه‌ته‌ جێى بايه‌خى ميدياى جيهانى و له‌ ناوخۆى سوورياشدا ئۆپۆزيسيۆنى دژ به‌ داعش له‌ هه‌وڵدان به‌ره‌و شاره‌كه‌ پێشڕه‌وى بكه‌ن و توركياش ئه‌و شاره‌ به‌ هێڵى سوور ناوده‌بات.

پێشنبيى ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا داعش له‌و شاره‌ ده‌رپه‌ڕێندرێت و هه‌ريه‌ك له‌ هێزه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى جه‌رابلووس و هاوپه‌يمانى سوورياى ديموكرات ده‌يانه‌وێت شاره‌كه‌ له‌ ده‌ستى داعش رزگار بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.

له‌ به‌رامبه‌ريشدا توركيا له‌ هه‌وڵدايه‌ ميليشيا ئيسلامييه‌كان له‌ سنوورى خۆيه‌وه‌ بپه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌. 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4cae8dad-3c1b-4983-845c-306ea9f48d5d/Cerablos-Kobani.ism/manifest