باسی رۆژ.. لایەنێک دەیەوێت قۆرخی دەسەڵات له عێراق بكات
لە گەڕی سێیەمی دانیشتنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان پێکهاتەکانی سووننە دروستبوو، هێزە ئەمنییەکان هاتنە نێو هۆڵی پەرلەمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی باردۆخەکە.
لهمیانی بهشداری كردنیان له بهرنامهی باسی رۆژی كوردستان24، كه رۆژنامهنووس ژینۆ محهممهد پێشكهشی دهكات،شێخ حەیدەر لامی، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا گوتی، بەهۆی بڕیارێکی دادگایی فیدراڵی، بۆشاییەک درووستبووە، ئەو بۆشاییە بۆتە هۆی پەکخستنی یاساکان، دەشڵێت، دەوڵەتی یاسا ئەزموونی لەگەڵ مەشهەدانی هەیە لە پەرلەمانی عێراق و پشتیوانی لێدەکات، پێویستە ئەو پرسەی پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە.
حەیدەر لامی پێی وابوو، بابەتی سەرۆکایەتی بە وەکالەت شتێکی خراپە، دەڵێت، پەرلەمان کارگێڕییەکی بە کەم و کوڕییە، ناکرێ پەرلەمان پەک بخرێت، کە حکوومەتێکی نموونەیی نییە لە بەغدا، پێویستە چاودێرییەکی باشی وەکو پەرلەمانی لەسەر بێت.
پێشی وابوو، کەس ناتوانێ خۆی بەسەر کەسدا بسەپێنێت، لە هەرێمی کوردستان کەسێکی بەهێزی وەک سەرۆک بارزانی هەیە، پێویستە کاراکتەرێکی ئەوها بەهێز هەبێت بۆ ئەوەی هەرێمێک هەبێت.
دواتر شێخ سائر بەیاتی سیاستەمەدار و سەرۆکی ئەنجوومەنی هۆزە عەرەبەکان گوتی، زۆرینەی نێو ماڵەکان پەرتەوازە بوون، بەتایبەت سووننە پەرتەوازەیی تێکەوتووە، دەشڵێت، نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی سووننە بوونی نییە، گوتی، ئەوانە سووکایەتیان بە عێراق و پێکهاتەکان کردووە، هەزاران دۆسێی گەندەڵیان هەیە، شیعەش پەرتەوازەن و نازاندرێ لەگەڵ کێ گفتوگۆ بکرێت.