سەرۆکی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشیى له كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و دەڵێت، مردنی سەرۆککۆماری ئێران "خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌ل و دۆستانى".
ئەمڕۆ دووشەممە، 20-05-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی مردنی سەرۆککۆماری ئێران، وەزیری دەرەوە و حەوت کەسی دیکە بڵاو کردەوە: "هه‌واڵى به ئازارى گيانله‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو ئيبراهيم ڕه‌ئيسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌مير عه‌بدوڵڵاهيان وه‌زيرى ده‌ره‌وه و ژماره‌يه‌ك له ياوه‌رانيان له ڕووداوى تێكشكانى هێليكۆپته‌ره‌كه‌ياندا، له ناخه‌وه دڵته‌نگ و خه‌مبارى كردين".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، "له‌م كاته سه‌خت و دژواره‌دا له دڵه‌وه هاوخه‌مى و هاوسۆزيى قووڵمان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رى كۆمارى ئيسلامى سه‌يد عه‌لى خامه‌نه‌يى و سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست و دراوسێ و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كانياندا ده‌رده‌بڕين. له خواى مه‌زن داواكارين گيانى خوالێخۆشبووان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت".
مردنی ڕەئیسی وەکو ئەوەی لە پەیامەکەدا هاتووە، "خه‌مێكى به ئازار و زيانێكى گه‌وره‌يه بۆ كۆمارى ئيسلامى و گه‌لى موسڵمانى ئێران و دۆستانى، به‌ڵام دڵنياين گه‌لى جوامێرى ئێران و كۆمارى ئيسلامى ئه‌م كۆسته‌ش تێده‌په‌ڕێنن. خواى مه‌زن يارمه‌تيده‌ر و پارێزه‌رى هه‌مووان بێت و يادى خوالێخۆشبووان به خێر".
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19-05-2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و میدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون.
سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە:
- ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران
- حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران
- ئایەتوڵڵا ئەلهاشم، ئیمام جومعەی تەورێز
- مالیک رەحمەتی، پارێزگاری تەورێز
- سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆککۆمار
- فڕۆکەوانی هێلیکۆپتەرەکە
- دوو یاریدەدەری فڕۆکەوانەکە
بە گوێرەی ماددەی 131ـی دەستووری ئێران، دوای نەمان، ئامادەنەبوون، دوورخستنەوە، دەست لە کار کێشانەوە یان نەخۆشکەوتنی سەرۆککۆمار، بە رەزامەندیی ڕێبەری باڵای ئێران، دەسەڵاتەکانی جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار دەدرێت.
بە گوێرەی دەستوور، دەبێت جێگری یەکەم لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی؛ ئەنجوومەنێک پێکبهێنن بۆ ئەوەی لە ماوەی 50 ڕۆژدا ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ بکات.
جێگری یەکەمی ئێستای سەرۆککۆماری ئێران "محەممەد موخبیر"ـە. ساڵی 2021 لەلایەن ڕەئیسییەوە بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرا.
محەممەد موخبیر کێیە؟
- لە ساڵی 1955 لە شاری دەزفولی سەر بە پارێزگای خوزستان لە دایک بووە.
- خاوەنی دوو بڕوانامەی دکتۆرایە لە بوارەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبردن.
- سەرۆکایەتی کۆمیتەی کاروباری خێرخوازی جێبەجێکردنی فەرمانی ئیمام خومەینی کردووە.
- بەڕێوەبەری جێبەجێکار و جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای خوزستان بۆ پەیوەندییەکان بووە.
- لە ساڵی 2010 یەکێتیی ئەورووپا بە هۆی پێوەندی بە بەرنامەی مووشەکی ئێرانەوە ناوی خستە لیستی سزاکانییەوە.
- لە کانوونی دووەمی ساڵی 2021 خرایە لیستی سزاکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە.
- لە مانگی ئابی 2021 پۆستی جێگری سەرۆککۆماری ئێرانی پێ سپێردرا.