گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین: چین دۆستێکی باشی لە دەست دا
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی گیان سپاردنی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەو وڵاتە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی چین و ئێران گێڕاوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی ئایاری 2024، وانگ وێنبین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ڕای گەیاند، چین دۆستێکی باشی لە دەست دا و گیان سپاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ خەڵکی ئێران زیانێکی گەورەیە.
ئەو گوتەبێژە دەڵێت: "سەرۆک شی ئاماژەی بەوە دا، لەو کاتەوەی سەرۆک ئیبراهیم رەئیسی پۆستەکەی وەرگرت، ڕۆڵێکی گرنگی لە پارێزگاریی ئاسایش و سەقامگیریی ئێران، بەرەوپێشبردنی نیشتمانی و خۆشگوزەرانیی هەبووە.
دەشڵێت، "ڕۆڵێکی ئەرێنی لە پتەوکردن و بەرەوپێشبردنی هاوبەشی گشتیی و پەیوەندییە ستراتیجییەکانی چین و ئێران هەبووە، مردنە کارەساتبارەکەی زیانێکی گەورەیە بۆ خەڵكی ئێران، هەروەها خەڵکی چینیش دۆستێکی باشیان لە دەست داوە."