به‌منزیكانه‌ گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و كوه‌یت ده‌ستپێده‌كات

به‌منزیكانه‌ گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و كوه‌یت ده‌ستپێده‌كات
به‌منزیكانه‌ گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و كوه‌یت ده‌ستپێده‌كات

پارێزگاری هەولێر وباڵیۆزی کوەیت، پرسی دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانیی ڕاستەوخۆی نێوان هەولێر و کوەیت دەکەن.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌(20ـی ئایاری 2024)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازیی له‌  له‌ تارق عه‌بدوڵڵا ئه‌لفه‌ره‌ج، باڵیۆزی كوه‌یت له‌ عێراق، عوسمان داوود، كونسوڵی گشتی كوه‌یت له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری.

بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، له‌و کۆبۆنەوەدا، هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و  کردەوە لە سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان كرده‌وه‌.

ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر داوای کرد كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنی هاوبه‌ش له‌ نێوان پیاوانی كار و ژووره‌ بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا واژۆ بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا داوایكرد، گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و كوه‌یت ده‌ستپێبكات، له‌مباره‌یه‌وه‌ باڵیۆزی كوه‌یت ڕایگه‌یاند، به‌منزیكانه‌ گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان هه‌ولێر و كوه‌یت ده‌ستپێده‌كات.

له‌و کۆبوونەوەیەدا، پارێزگاری هه‌ولێر رۆڵی وڵاتی كوه‌یت و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌رز نرخاند، له‌ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان و دروستكردنی قوتابخانه‌ و دام و ده‌زگای دیكه‌ی مرۆیی.

باڵیۆزی كوه‌یت له‌باره‌ی پرسی وه‌به‌رهێنان و هه‌ماهه‌نگییه‌كان‌ رایگه‌یاند، پێویسته‌ پێكه‌وه‌ كاربكه‌ین بۆ هاندان و بره‌ودان به‌ وه‌به‌رهێنان، هه‌وڵه‌كان چڕبكرێته‌وه‌ بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان پیاوانی كار و ژووره‌ بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و كوه‌یت.