نیویۆرك تایمز: كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی و گیان له‌ده‌ستدانی له كاتێكی هه‌ستیاردا بوو
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، له كاتێكی هه‌ستیاردا رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران و گیان سپاردنی خۆی و تیمه‌كه‌ی روویدا، دوای ئه‌وه‌ی تاران و واشنتن له رێگه‌ی چه‌ند وڵاتێكی نێوه‌ندگیر خه‌ریك بوون ده‌ست به گفتوگۆكان بۆ رێگریكردن له فراوانبوونی ئاڵۆزییه‌كانیی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی و تیمه‌كه‌ی و گیان له‌ده‌ستدانی خۆی حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه و ته‌واوی تیمه‌كه‌ی، له كاتێكی هه‌ستیاردابوو، بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌كاتێكدا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو گفتوگۆكانی نێوان به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بۆ به‌رگرتن له فراوانبوونیی ئاڵۆزییه‌كانیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانی، ده‌ستیپێكردبوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێگه‌ی (ئێكسیوس) رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا گفتوگۆی ناڕاسته‌وخۆیان له سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌ممان له‌باره‌ی رێگریكردن له فراوانبوونی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامداوه.
دوێنێ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، هێلیكۆپته‌ری ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری ئێران و تیمی یاوه‌ری له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات تووشی رووداو بووه.
پاشان رایگه‌یاند، سه‌رنشینانی هێلیكۆپته‌ره‌كه پێكهاتوون له ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكۆماری ئێران، حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، مالیك ره‌حمه‌تی پارێزگاری ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، ئیمام جومعه نوێنه‌ری ئاتوڵڵا خامنه‌یی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ رێزگرتن لە قوربانییانی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری سەرۆککۆمار لە ئێران خولەکێک بە بێدەنگی وه‌ستان.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە و بەشدارانی کۆبوونەوەکە، بۆ ڕێزگرتن لە سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەم وڵاتە کە ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێکەوە گیانیان لەدەست دا، خولەکێک بە بێدەنگی وه‌ستان.
ئایەتوڵلای عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی گیان لەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە و، نوێنەری ڕێبەر لە پارێگای تەورێز و پارێزگاری تەورێز و پێنج کەسی دیکە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرککۆماردا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامەکەیدا پێنج ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند.
هاوکات ئاماژەی بەوەش داوە بەپێی ماددەی 131ی دەستووری وڵاتەکەی، محەمەد موخبیر، جێگری یەکەمی سەرۆککۆمار دەسەڵاتی جێبەجێکردنی وڵات بەڕێوە دەبات و لەو بوارەدا دەبێ لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و دادوەری هەماهەنگی بکات بۆ ئەوەی لە ماوەی 50 ڕۆژی داهاتوودا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوە بچێت و سەرۆککۆماری نوێ هەڵبژێردرێت.