نەدا کەعبی: پێشبینی گۆڕانکاریی لەنێوخۆی ئێراندا دەکەم
پسپۆرێکی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکات، پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاریی لەنێوخۆیی ئێراندا بێتە ئاراوە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ وڵاتەکە.
رۆژی دووشەممە(20ـی ئایاری 2024)، نەدا کەعبی، پسپۆڕی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێران دوای گیانلەدەستدانی ڕەئیسی و شاندی یاوەری، هەوڵیدا زوو کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکات و ڕێگەی نەدا پشێوی دروست بێت، بۆیە هەر زوو جێگرەوەی بۆ سەرۆک کۆمار دانا.
نەدا کەعبی لەبارەی رۆڵی ئیبراهیم ڕەئیسی گوتی، گۆڕانکاریی زۆری لە سەردەمی خۆیدا کردووە، بەم نزیکانەش هەڵبژاردن دەکرێت و سەرۆک کۆمار هەڵدەبژێردرێتەوە.
لەبارەی سیاسەت و هاوسەنگیی دروستکردن لە پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتان، نەدا کەعبی گوتی، ڕەئیسی جۆرێک لە هاوسەنگییلە پەیوەندییەکان ڕاگرتبوو لەگەڵ وڵاتان، دەشڵێت، ڕەئیسی هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکانی دەدا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئازەربایجان بەرەو پێشەوە دەبرد.
نەدا دەڵێت، دوای هەڵبژاردن، پێشبینی دەکەین گۆڕانکاریی لەنێو ئێران دروست بێت، پێشی وابوو هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بووە لە دروستکردنی پەیوەندی دیبلۆماسی زۆر باش لەگەڵ ئێران و وڵاتان بەگشتیی، گوتی، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران زۆر باشبووە و هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات ئەو پەیوەندییانە بپارێزێت.
ڕۆژی یهكشهممه ڕێوڕهسمی كردنهوهی پڕۆژهی بهنداوێك له ئازهربایجان بهڕێوه چوو، تێیدا ئیبراهیم ڕەئیسی، سهرۆكی كۆچكردووی ئێران و ئیلھام عەلیێڤ، سهرۆكی ئازهربایجان بهشدار بوون، بهڵام بهنداوهكه بووه هۆی كۆتاییهێنان به ژیانی سهرۆكی ئێران.
پڕۆژهی بهنداوی "قیز قهلاسی" سێیهمین بهنداوی سنووری هاوبهشیی نێوان ئێران و ئازهربایجانه و ئهندازیارانی ئێرانی دیزایینیان كردووه.