توركیا: قبووڵ ناكه‌ین 911 كلیۆمه‌تر سنوورمان له‌گه‌ل په‌یه‌ده هه‌بێت
توركیا ترسی له پارچه‌بوونی سوریا و دامه‌زراندنی دوو یان سی ده‌وڵه‌تی جیاواز هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا نه‌عمان كورتولموش رایگه‌یاند پێشهاته‌كانی جه‌رابلوس بۆ ئه‌نقه‌ره پرسێكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه و قبووڵ ناكه‌ین 911 كیلۆمه‌تر درێژایی سنوور بكه‌وێته ده‌ست په‌یه‌ده.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وته‌بێژی حكومه‌تی توركیا هه‌روه‌ها پێشهاته‌كانی جه‌رابلوس به یه‌كپارچه‌یی سوریا ده‌به‌ستێته‌وه، كه توركیا وه‌ك ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م پرسه ده‌بینێت.
گوتیشی: "توركیا له به‌رامبه‌ر پارچه‌كردنی سوریا و دامه‌زراندنی دوو یان سێ ده‌وڵه‌تی جیاواز سه‌یركه‌ر نابێت و زۆر له نزیكه‌وه به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته ده‌كات، سات به سات به دواداچوون ده‌كات."
له به‌شێكی تردا، شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا به شه‌ڕی وه‌كاله‌تی نێوان ئه‌مریكا و روسیا وه‌سف ده‌كات كه به به‌رده‌وامبوونی گه‌یشتووه ئاستی به‌ڕه‌وڕوو بوونه‌وه‌یان. پێشی وایه هیچ هێزێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تی له سوریا پێكه‌وه شه‌ڕ ناكه‌ن.