کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا: هەمەڕەنگیی فەرهەنگیی سەرچاوەی بەهێزیی هەموو لایەکە

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە ڕۆژی جیهانی هەمەڕەنگیی فەرهەنگ بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان دەڵێت، هەمەڕەنگیی سەرچاوەی بەهێزیی ئەمەریکا و عێراق و گشت لایەکە.
ڕۆژی سێشەممە(21ـی ئایاری 2024)، کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە ڕۆژی جیهانی هەمەڕەنگیی فەرهەنگیی بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان بڵاوی کردوەتەوە و دەڵێت، با پێکەوە لەم ڕۆژە جیهانیەدا کە تایبەتە بە (هەمەڕەنگیی فەرهەنگیی بۆ دیالۆگ و گەشەپێدان)، ئەو دەوڵەمەندییەی لە جیاوازیەکانماندا هەیە بەرز ڕابگرین، هەروەها ئەوە ببینین کە هەمەڕەنگیی سەرچاوەی بەهێزیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق و گشت وڵاتانی دیکەشە.
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکات، لەمڕۆدا پابەندبوونی خۆمان بە برەودان بە ڕێزلەیەکگرتن و گیانی هاریکاریی لە پانتایی فەرهەنگی دەوڵەمەندی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات دەکەینەوە، با پێکەوە کاربکەین بۆ داهاتوویەکی گشتگیرتر و یەکسانتر و سەقامگیر بۆ هەمووان.