لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستە 62 کەس بە ڕووداوەکانی ئاگر و خنکان و هەڵدێران مردوون

رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە
رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە

فەرمانگەی مێدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردوەتەوە، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە هەزار و 292 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران تۆمارکراون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاوی کردوەتەوە، بە هۆی ئەو ڕووداوانە زیاتر لە 62 کەس مردوون.

سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە هەزار و 292 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و ڕووداوی هەڵدێران و خنکان و ڕووداوەکانی دیکە لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تۆمار کراون،  لە پارێزگای هەولێر 358 ڕووداو، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 351 ڕووداو، لە پارێزگای سلێمانی 217 ڕووداو، لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 132 ڕووداو، لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 115 ڕووداو، لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین 98 ڕووداو، لە پارێزگای هەڵەبجە 21 ڕووداو.

بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەرگریی شارستانیی هەرێم، ئاماژەی بەوە کردووە، بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە،  بە گشتیی62 کەس مردوون, لەئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین 17 کەس، لەپارێزگای هەولێر 16کەس، لەپارێزگای دهۆک 9 کەس، لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 8 کەس، لە پارێزگای سلێمانی 8 کەس، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  یەک کەس، لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ  یەک كەس، لەپارێزگای هەڵەبجە یەک کەس و لە ئاکرێش یەک کەس.