خاوه‌نی مۆڵێكی هه‌ولێر 80 دووكان بۆ زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری دابین ده‌كات
وه‌ك پاڵپشتیی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری، خاوه‌نی مۆڵێك له هه‌ولێر چه‌ندان دووكان و ستاند بۆ زیانلێكه‌وتوانی بازاڕه‌كه بێ به‌رامبه‌ر دابین ده‌كات، تاكو كاری نۆژه‌نكردنه‌وه ته‌واو ده‌بێت.
ئیبراهیم تاهیر عه‌بدوڵڵا خاوه‌نی تابلۆ مۆڵ، له هه‌ولێر به كوردستان24ـی ڕاگه‌یاند، "وه‌ك پشتگیریی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوكاریی و یارمه‌تیدانی زیانلێكه‌وتوانی بازاڕی قه‌یسه‌ریی شاری هه‌ولێر، 80 دووكان و 50 ستاند بۆ زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ریی به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دابین ده‌كه‌ین".
ئه‌و خاوه‌ن مۆڵه ڕاشیگه‌یاند، كاتێك دووكان و ستانده‌كانیان پێ ده‌درێت، تا یه‌ك ساڵ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك بێ به‌رامبه‌ر ده‌بێت، دوای ساڵه‌كه ئازادن له مۆڵه‌كه ده‌مێننه‌وه یان نا.
گوتیشی: "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ریی هه‌ولێر دوای سووتانی، كاتی پێویسته، بۆیه كاسبكاره زیانلێكه‌وتووه‌كانی ئه‌و بازاڕه ده‌توانن له تابلۆ مۆڵ له كار و کاسبییان به‌رده‌وام بن".
داواشی كرد، بۆ پێدانی دووكان و ستاند، له به‌یانییه‌وه 22ـی ئایاری 2024، زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر سه‌ردانی ئیداره‌ی مۆڵه‌كه بكه‌ن.
شەوی (5ـی ئایاری 2024) ئاگرێك لە بەشێکی بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.
دوای ڕووداوەکەش پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بارەی ئاگرکەوتنەوەی بازاڕی قەیسەری، ئاشکرای کرد: بە گوێرەی دوایین ئامار لە کۆی زیاتر لە چوار هەزار دوکان، 227 دوکان و حەوت کۆگای بچووکی بازاڕی قەیسەری بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە سووتاون و زیانیان پێ گەیشتووە.
دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە (6ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و لە نزیکەوە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی ڕابردووی بەسەرکردەوە و لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: کاسبکارانی بازاڕەکەم دڵنیا کردەوە کە درێغیى ناکەین لە نۆژەنکردنەوە و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان.