ڕووسیا هۆشداری دەداتە یەکێتیی ئەورووپا لە بەکارهێنانی سەروەت و سامانە بلۆککراوەکەی

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەرنجی لەسەر وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپایە کە بە فەرمی پلانێکیان پەسەند کرد بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بانکی ناوەندیی ڕووسیا کە لە یەکێتیی ئەورووپا بەستراوەتەوە بۆ بەرگریکردن لە ئۆکرانیا.

حکوومەتی بەلجیکا کە سەرۆکایەتیی گەڕی ئەمجارەی یەکێتیی ئەوروپای بەدەستەوەیە، ڕایگەیاند، وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بە فەرمی پلانێکیان پەسەند کرد، بۆ بەکارهێنانی قازانجی سەروەت و سامانی بانکی ناوەندیی ڕووسیا کە یەکێتیی ئەورووپا بەستراوەتەوە بۆ بەرگریی لە ئۆکرانیا.

پلانەکە، تەنها پێویستی بە پەسەندکردنی وەزیرەکانی ئەورووپا هەیە، ئەمەش دوای ئەوەی باڵیۆزەکانی لە سەرەتای مانگی ئایاردا ڕێک کەوتن.

ڕووسیا لە وەڵامی ئەو پلانەدا دەڵێت: "وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "یەکێتیی ئەورووپا بەرەو خۆ لەناوبردن هەنگاو دەنێت"، هەروەها ئەو یەکێتییە بە ئەنقەست هەنگاوێکی لەوجۆرەی ناوە، ئەویش دزینی سەروەت و سامانی سەروەری وڵاتێکە".

ئەمە نموونەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لە واقیعی "بەها ئەورووپاییەکان" کە بەسەریاندا سەپێنراوە. ڕۆژئاواییەکان فێڵیان لێکرا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی دەست بەسەر سەروەت و سامانی بلۆککراوی ڕووسیادا بگرێت.

هەروەها یەکێتیی ئەورووپا بۆ هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەلماندووە کە لەمەودوا مافی ئەوەی هەیە، ئەو یەدەگی داراییەی پێی سپێردراوە بدزێت و واز لە ئەرکەکانی خۆی بهێنێت بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی تایبەت و وەبەرهێنانەکان و ڕێز لە پارێزبەندییە یاساییە نێودەوڵەتییەکان بگرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینیکردنی دەرئەنجامەکانی ئەو هەنگاوەی ئەورووپا قورسە، بەڵام تەنها یەک شت هەیە کە دەتوانرێت پێشبینی بکرێت، ئەویش درەنگ یا زوو ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا لەوە تێدەگەن، بە ناچاری ئەوەی دزرابوو بیگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکەمان.

Fly Erbil Advertisment