عەلی ئەلهێل: كورد مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت بێت

K24 - هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانکۆ كه هاوكات شرۆڤەکاری سیاسییه ئاماژه به‌وه ده‌كات، چاره‌نه‌كردنی پرسی كورد و فه‌ڵه‌ستین له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناهاوسه‌نگی له جیهانیی عه‌ره‌بیدا دروست ده‌كات؛ ده‌شڵێت: بۆ كورد ڕه‌وایه كورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌ڕی سه‌ختیان كردووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 22ـی ئایاری 2024) عەلی ئەلهێل، مامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکاری سیاسیی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: كورد و عه‌ره‌ب چه‌ندان په‌یوه‌ندیی مێژووییان له نێوانیاندایه و كورد مافی خۆیه‌تی خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت بێت.
ناوبراو تیشكی خسته سەر ئه‌وه‌ش، چۆن ئاساییه ده‌وڵه‌تێكی ئیسرائیلی له‌ناو جه‌رگه‌ی عه‌ره‌بیدا هه‌بێت، دادپه‌روه‌ریی نییه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی كوردیش نه‌بێت، لانی كه‌م ئه‌مه بۆ هاوسه‌نگیی سیاسی گرنگه.
عەلی ئەلهێل سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هه‌رێمی كوردستان هه‌موو بنه‌مایه‌كی به‌هێزی ده‌وڵه‌تی تێدایه و دامه‌زراوه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزن.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ باسی له‌وه‌ش كرد، كه‌ركووك به هه‌مان شێوه مافی هه‌رێمی كوردستانه و پێویسته سه‌ر به هه‌رێمی كوردستان بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی بێت و ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان، ببێته كۆماری كوردستان.