ماڵباتی پێشڕەو دزەیی قەڵغانی ڕێزلێنان ده‌به‌خشنه سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له لایه‌ن ماڵباتی پێشڕه‌و دزه‌یی خه‌ڵاتێكی پێ ده‌به‌خشرێت كه گوزارشت له هه‌وڵه‌كانی ده‌دات بۆ ئاوه‌دانی و خزمه‌ت و ئاسانكارییه‌كانی له میانی پرۆسه‌كانی وه‌به‌رهێناندا له هه‌رێمی كوردستان.
محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان پێشوازیی لە ڕۆژ پێشڕەو دزەیی کرد کە یەکێکە لە قوربانییەکانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵی سه‌ر شاری ھەولێر.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ڕۆڵی وەبەرھێنەر پێشڕەو دزەیی لە ئاوەدانی و جوانکردنی سیمای شار بەرز نرخاند و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی بۆ خواستن.
دواتر لە لایەن ڕۆژ پێشڕەو دزەیی بە ناوی خۆی و خانەوادەکەیهوه قەڵغانی ڕێزلێنانی کە بە "قەڵغانی پایتەخت" ناسراوە، بەخشییە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە پای ئەو خزمەت و ئاسانکارییانەی پێشکەش بە پرۆسەی وەبەرھێنان دەکات لە ھەرێمی کوردستان.