حەسەن نەسروڵلا: دەبێت ئیسرائیل چاوەڕێی "سوپرایز"ـی حزبوڵڵا بکات

حەسەن نسەروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی
حەسەن نسەروڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی

حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی، وەڵامی لێدوانەکانی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ده‌داته‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات.

له‌ وه‌ڵامێکی ناتانیاهۆ كه‌ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، سوپای ئیسرائیل پلانی سه‌رسوڕهێنه‌ر دژی حزبوڵڵای لوبنانی په‌یڕه‌و ده‌كات، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ئیسرائیل چاوه‌ڕێی "سوپڕایز"ـی حزبوڵڵا بکات.

نەسروڵلا دەشڵێت: "دەمەوێت بە ناتانیاهۆ بڵێم و بە حکوومەتی دوژمنیش بڵێم، کە ئێمە لێرە لە بەرەی لوبنان، هەموو گریمانەکانمان تاوتوێ كردووه‌ و خۆمان بۆ هه‌موو هەنگاوێكی دوژمن ئاماده‌ كردووه‌. لەگەڵ هەموو ئەو سیناریۆیانەی کە ڕەنگە ئیسرائیل پەنایان بۆ ببات".

بەرەی لوبنان بەرەی "پشتیوانی غەززەیه‌"، هیوادارین به‌ زووترین كات شەڕ و داگیركردنی غه‌ززه‌ بوەستێت، بەڵام ئەگەر (ناتانیاهۆ) پێداگریی لەسەر شەڕ بکات، ئەوا ئیسرائیل به‌ره‌و کارەسات دەبات. 

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.