لە ڕێگەی کۆكردنەوەی كەرەستەی کۆن، کار بۆ داب و نەریتی نەتەوەیی کورد دەکرێت

چەند ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دووساڵە كار لەسەر داب و نەریتی نەتەوەی كورد دەكەن، بەتایبەت نەریتی كۆچەرییەكان، لە ڕێگەی کۆكردنەوە زۆرێك لەو كەرەستانەی لە کۆنەوە لەلایەن كورد و كۆچەرییەكان بەكارهێنراون، لە ڕێگەی پێشانگایەكەوە بەشێوەیەكی ئارت سەرجەم ئەو كەرەستانە نمایشكراون. بڕیاریشە ئەم کەرەستانە لە داهاتوودا لە چەند وڵاتێک نمایش بکرێن.

زۆزان ناوێكی كوردییە، شوێنی هەوارگەی کۆچەرانە لە وەرزی هاویندا و پڕن لە دیمەنی سەرنجڕاکێش، دەوڵەمەندی نەریتی كۆچەرە كوردەكان، دەبێتە یەكێك لە پرۆژەكانی چەند هونەرمەند و ناوەندێكی ئەكادیمی وڵاتی نەمسا، ئەوان كار لەسەر زۆرێك لە نەریتەكانی كورد لەنێوان ساڵی 1968 بۆ ساڵانی 2015 دەکەن.

لە رێگەی پێشانگایەكەوە زۆرێك لەو كەرەستانە نمایشكران كە كوردان بۆ كاروباری ڕۆژانە بەكاریان هێناوە .

 دارا رەسوڵ، رێكخەری پێشانگای زۆزان ، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، زۆزان پڕۆژەی گەلەری ئێستەیە کە لەلایەن ئەکادیمی زانستی نەمسا، پەیمانگای ئەنترۆ پۆلۆجیک و کۆمەڵایەتی جێ بەجێ دەکرێت، پڕۆژەکە لە ساڵی 2021وە دەستی پێکردووە، لە ساڵی 2025 کۆتایی پێ دێت، ئەم پڕۆژەیە خۆی دەبینێت لە کۆمەڵیک سیمنارو ۆورک شۆپ".

جگە لە گەڕانەوە بۆ مێژوو شارستانیەتی كورد لە ڕێگای پێشانگای زۆزان، رۆڵی ژنانیش وەكو كارەكتەرێكی كاریگەر لە تێپەڕان و ئەنجامدانی زۆرێك لە كارە كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و بەڕێوبردنی خێزان پیشاندراوە هەروەها زۆریك لەو كەرەستانەی لە کۆنەوە بەکاری هێناوە چەندین مانای جیاوازیان هەبووە.

لای خۆیەوە نیگا سەلام، شێوەكار دەڵێت: "لەگەڵ سروشتی قووڕ خۆیدا کار دەکات، یەکێکە لەو کەرەستانە لەو سەردەمانەدا بەکار هاتووە لە ژیانی زۆزانەکان، لە تەلار سازی کوردیشدا قووڕ مەترڵیارێکی سەرەکییە، بۆ من زۆر گرنگ بوو کە لەگەڵ ئەو مەترڵیارەیا کار بکەم لەگەڵ نا جێگیر ئەم مەترڵیارەیا ئیش بکەم".

بڕیارە پێشانگای زۆزان بكرێتە پرۆژەیەکی گەرۆك و لە پاڵ زۆرێك لەو كارە هونەریی و نەتەوەیانە، لە چەند لەوڵاتێک نمایش بكرێت كە تایبەتن بە مێژوو نەتەوە جیاوازەكان.