عێراق.. له سێ مانگدا زیاتر له 100 ناوه‌ندی جوانكاریی داخراون
له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق زیاتر له 100 ناوه‌ندی جوانكاریی داخستووە. دەشڵێت، ده‌بێت ئه‌و ناوەندانه به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاری جوانكاریی بكه‌ن.
ماجد شنگالی، ئەندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستیی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه داوه، به‌هۆی كاركردنی كه‌سانی ناپسپۆڕ له ناوه‌نده‌كانی جوانكاریی كه كاری فیله‌ر و بۆتۆكسیان کردووە، له‌لایه‌ن لێژنه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه تا ئێستا 17 ناوەندی جوانكارییان داخستووه و له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا كۆی ئەو ناوەندانەی داخراون گه‌یشتووه‌ته سەرووی 100 ناوه‌ندی جوانكاریی.
به گوته‌ی شنگالی، پێویستیان به پشتیوانیی هاووڵاتییان و هۆشیاریی ته‌ندروستییه له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م سه‌نته‌رانه، به جۆرێك له به‌شێكیاندا نه‌شته‌رگه‌ریی فیله‌ر و بۆتۆكس دەکەن، بۆیه ده‌بێت ئه‌و سه‌نته‌رانه به مۆڵه‌ت و به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاری جوانكاریی بكه‌ن.
به گوێره‌ی سه‌ندیكای پزیشكانی عێراقی، ژماره‌یه‌كی زۆر ناوەندی جوانكاریی له عێراقدا هه‌ن و ته‌نها 105 سه‌نته‌ر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه مۆڵه‌تیان پێ دراوه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنته‌وه به‌بێ مۆڵه‌ت كارده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی دروستبوونی كێشه‌ی ته‌ندروستی و نه‌خۆشی پێست بۆ هاووڵاتییان.
ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بە بوونی دوو هەزار و 638 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی ئایدز لە عێراق دەکات، هەر بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرکەوتووە ئەوانەی بەم دواییە تووشی نەخۆشی ئایدز بوون لە سەنتەرەکانی جوانکارییەوە تووشبوون، زۆرترین ژمارەی تووشبووانیش لە ناوچەی ڕەسافەی بەغدایە.