فەیسەڵ سادق: دانانی بەردی بناغەی ئەو پڕۆژانە لە سۆران فشارەکان کەم دەکاتەوە
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران ڕایگەیاند، بوونی ئەو پڕۆژانە و دانانی بەردی بناغەی ئەو پڕۆژانە بۆ چەند ڕێگەیەک، کاریگەری ئەرێنی لەسەر چەند بوارێک هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی ئایاری 2024، د. فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بۆ دانیشتوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕۆژێکی مێژووییە، کە پێشوازی لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەردانی دەکات، بەدڵنیاییەوە بڕیارەکانی لە جێگەی خۆی بوون، خۆمان بینیومانە چ پێشوەچوونێکی ئاوەدانی و دروستکردنی ژێرخانی ئابووری، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاتووەتەوە کایەوە.
بە گوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، "هاتنی سەرۆکوەزیران هەنگاوێکی دیکەیە بۆ خەڵکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچەکە، بوونی ئەو پڕۆژانە و دانانی بەردی بناغەی ئەو پڕۆژانە بۆ چەند ڕێگەیەک، کاریگەری ئەرێنی لەسەر چەند بوارێک هەیە، یەکێک لەوانە بواری گەشتوگوزارە، جگە لەوەی کە قەرەباڵەغییەکی زۆر لەناو ئیدارەی سۆرانیش هەبووە و کەم دەکاتەوە".
فەیسەڵ سادق گوتیشی، "بوونی ئەم پڕۆژانە فشارەکان کەم دەکاتەوە، لەو بڕوایەشداین ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەبێت، جگە لەهەموو ئەوانە دانانی بەردی بناغەی پارکی شار، کاریگەری باشی دەبێت لەسەر بابەتی گەشتیاری سۆران، چونکە ئێمە لەوە دڵنیاین ناوچەی سۆران، بەشێوەیەکی گشتی ئیدارەی سۆران پێی ناوەتە قۆناغی پێشکەوتنەوە، کە چەندان ناوچەی سەرنج ڕاکێشی تێدایە، بەڵام یەکێک لە گرفتەکانمان کە چەندان ساڵە قسەی لەسەر دەکەین بابەتی ڕێگەوبانە".
بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنرێت.
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاروانی ئاوه‌دانی گه‌یشتووەته ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی به‌تایبه‌ت له بواری ڕێگاوباندا لە قۆناغی کۆتایی دان، له ده‌سپێكی ئه‌مساڵیش تا ئێستا 33 پرۆژه لە سۆران به‌گوژمه‌ی 21 ملیار و500 ملیۆن دینار خراونه‌ته بواری جێبه‌جیكردن و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا پڕۆژهگهلێكی دیكه ڕه‌زامه‌ندیان لەسەر دەدرێت.
ڕێگەی نێودەوڵەتی هامڵتۆن، دەروازەی حاجی ئۆمه‌ران و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به پارێزگاكانی هه‌ولێری پایته‌خت و دهۆك ده‌به‌ستێته‌وه، بری (80) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، له رابردوو ده‌ڤه‌ره‌كه پرۆژه‌ی ستراتیژی هاوشێوه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه.