هەڵگورد شێخ نەجیب: سەرۆکی حکوومەت دەیان خزمەتگوزاری پێشکەشی سۆران کردووە
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردەم دەیان ئاوەدانی پێش سەردانەکانی خۆی بۆ ناوچەکان ناردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی ئایاری 2024، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی چوار پڕۆژە لەو ئیدارەیە و بە ئامادە بوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران، هەردەم ئاوەدانی پێش سەردانەکانی خۆی بۆ ناوچەکان ناردووە، ئەمڕۆش بەدەستێکی پڕەوە و بە پڕۆژەی ستراتیجی نوێ جارێکی دیکە ئێمەی بەسەر کردەوە.
بەگوتەی ئەو سەرپەرشتیارە، "سەرۆکوەزیران لەکاتی هەبوونی قەیرانەکان، هەردەم سەرچاوەی مەزندەترین دڵنەوایی بووە بۆ هاوڵاتییان، سەرچاوەی ورەوهێز بووە لە حکوومەت بۆ ئێمە، لەماوەی کابینەی نۆیەم دەیان قەیران ڕووی لە کوردستان کردووە، توانی ببێت بە فریادڕەس بۆ دەرباز بوون لێیان".
ئەو سەرپەرشتیارە گوتیشی: "دووساڵ بەر لە ئیستە سەرۆکی حکوومەت سەردانی سۆرانی کرد و سەربەخۆی ئیدارەی سۆرانی ڕاگەیاند، لەهەمان ڕۆژدا بەڵینی بە خەڵکی ئەو دەڤەرەدا کە ڕاگەیاندنی ئەو ئیدارەیە تەنیا بە بەڵینێک نابێت، بەڵکو پڕۆژەکانی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری ڕوو لەو دەڤەرە دەکەن، هەروەها بەڵێنەکانی سەرۆک بۆ شاری شەهیدان بەجێ دەگەیەنێت".
"دوای کەمتر لە سێ مانگ هەموو کۆڵان و شەقامەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کاری تێدا دەکرا، تا ئێستەش سەرباری هەموو قەیرانەکان، ئێمە هەر بەردەوامین، هەرچەندە ئەوە کارێکی ئاسان نییە، ئەگەر دانایی ئەوان نەبووایە، ئەو پڕۆژانەی ئێستە هەن، بەردەوام نەدەبوون". هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وا دەڵێت.
بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنرێت.
سەرەتا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی سێ پرۆژە کە بریتین لە پارکی ناوشار، پارکی نیشتمانی و ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران لە سەنتەری شارەکە دادەنێت و دواتر دەچێتە رواندز و پرۆژەیەکی کەرتی تایبەت دەکاتەوە کە "ئەکواپارکی شنگال بانێ"یە و پرۆژەیەکی گەورەی بواری گەشتیارییە.
لهگهڵ دهستبهكاربوونی كابینهی نۆیهمی حكوومهتی ههرێمی كوردستان كاروانی ئاوهدانی گهیشتووەته ئیدارهی سهربهخۆی سۆران و ژمارهیهك پڕۆژهی ستراتیژی بهتایبهت له بواری ڕێگاوباندا لە قۆناغی کۆتایی دان، له دهسپێكی ئهمساڵیش تا ئێستا 33 پرۆژه لە سۆران بهگوژمهی 21 ملیار و500 ملیۆن دینار خراونهته بواری جێبهجیكردن و له داهاتوویهكی نزیكیشدا پڕۆژهگهلێكی دیكه ڕهزامهندیان لەسەر دەدرێت.
ڕێگەی نێودەوڵەتی هامڵتۆن، دەروازەی حاجی ئۆمهران و ئیدارهی سهربهخۆی سۆران به پارێزگاكانی ههولێری پایتهخت و دهۆك دهبهستێتهوه، بری (80) ملیار دیناری بۆ تهرخانكراوه، له رابردوو دهڤهرهكه پرۆژهی ستراتیژی هاوشێوهی بهخۆیهوه نهبینیووه.