تیمی ئهندازیاری سهربازی بهرهنگاربوونهوهی مهرگ به سادهترین چهك
K24 - ههولێر:
بەر لە ھەموو ئۆپەراسیۆن و پێشڕەوییەك یەكەم تیم كە پێشرەوی دەكات تیمی ئەندازیاری سەربازییە، كاری ئەم تیمە پووچەڵكردنەوەی ئەو بۆمب و تەقەمەنییانەیە كە داعش لە سەر رێگا و لە ناو خانووەكان دایاندەنێتهوه.
لە گەڵ تیمێكی ئەندازیاری پووچەڵكردنەوەی مین بەرەو گوندی قەریەتاغ سەر بە میحوەری خازر بەریدەكەوین كە یەكێكە لە گوندە رزگاركراوكانی دوایين ئوپراسێونی پێشمەرگە لە دەست چەكدارانی داعش.
مامەڵە لەگەڵ مەرگ كارێكی ترسناكه، چەكی ئەم شەرە كەتەر و ئامێرە سادە وسەرهكییەكانی پووچەڵكردنەوەی بۆمب ئەوان بە سادەترین ئامێر رووبەرووی مەرگ دەبنەوە.
ئەوانەی لە گەڵمانن دڵنیان لەوەی ئەم كارەی دەیكەن سەدا 99 ئەگهری شەھید بوونیان ھەیە، ئەیوب یەكێكە لە ئەندامانی ئەم تیمە كە زیاتر لە 15 ساڵە ئەم كارە دەكات.