مایڵز کاگینز: پێویستە بەخێرایی کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکە بکرێت

گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، ئەپیکور، لە واشنتۆن ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەیدا داوای کردووە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ئەنجام بدرێت، دەشڵێت، "گرنگە هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆڕی نەوتی عێراق - تورکیا دەست پێ بکاتەوە".
ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی ئایاری 2024، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، ئەپیکور، لە واشنتۆن، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بینیمان، ئەمە بۆ یەکەمجارە وەزارەتی نەوت هاتووەتە پێشەوە بە گشتی و بەشێوەیەکی ئاشکرا.
ئەو گوتەبێژە دەڵێت، "وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیاندراوەکەیدا هاتووە داوای کردووە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی بکرێت، وەزارەتی نەوت ڕاشیگەیاندووە، گرنگە هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بۆڕی نەوتی عێراق - تورکیا دەست پێ بکاتەوە دەشڵیت، "پێویستە بەشێوەیەکی خێرا بکرێت".
مایڵز کاگینز دەڵێت: "ئێمە چاوەڕێی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی بواری نەوتی هەرێم دەکەین، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی بانگێهێشت بکرێن، تاکو کۆبوونەوە بکرێت، هەرچەندە ئەوە کاتی دەوێت، تا لەدەرەوە بێنە عێراق و کۆبوونەوەکە بکەن، ئێمەش لای خۆمانەوە چاومان لەوەیە کە بە زووترین کات کۆبوونەوەکە بکرێت".
ڕۆژی هه‌ینی (3ـی ئایاری 2024) كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكور)، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتبوو، ئه‌پیكور پێشوازی له پێكهێنانی ئه‌و لیجنه هاوبه‌شه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات، كه چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا، به ئامانجی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی بۆری نه‌وتی عێراق – توركیا.
هه‌روه‌ها له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتبوو، "ئەپیکور ئێمه وه‌ك كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاگادار بكرێینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆمان له‌و دانووستانانه بگێڕین".