له جوله‌مێرگ هاتوچوو له حه‌وت گوند قه‌ده‌غه‌كرا
فرۆكه‌ی هێڕۆن و F-16 و هه‌لیكۆپته‌ر له ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌فڕن
K24 – هه‌ولێر
له سه‌نته‌ری پارێزگای جولهمێرك و ناوچه‌ی چه‌لێ (چوكورجا) هاتوچوو له حه‌وت گوند قه‌ده‌غه‌كرا.
والیی جوله‌مێرگ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له چوار گوندی كههێ، تالێ، چیمهنلی و ڤالتۆ سه‌ر به سه‌نته‌ری پارێزگا و سێ گوندی كازان، كایالك و جهویزلی له ناوچه‌ی چه‌لێ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچوو راگه‌یه‌نراوه.
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچوو له‌و گوندانه شه‌وی رابردوو كاتژمێر 20:00 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێت.
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچوو له‌و گونده سنوورییانه‌ی باكووری كوردستان له پارێزگای جوله‌مێرگ پاش ئه‌وه‌ی دێت كه جموجوڵێكی به‌رفراوانی ئاسمانی له سه‌نته‌ری پارێزگا هه‌یه و فڕۆكه‌كانی هێڕۆن به ئاسمانی گه‌لی زاپ ده‌فڕن و جاروباریش فڕۆكه‌كانی F-16 و هه‌لیكۆپته‌ر به ئاسمانی ناوچه‌كه به‌ده‌ر ده‌كه‌ون.