بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو بەرهەمی نیسک و نۆک کەمی کردووە

بەڕیوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک ڕایگەیاند، بەرهەمی نۆک هەزار و 828 تۆن و نیسکیش 55 تۆن بووە، بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ئەو دووبەرهەمە کەمی کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی ئایاری 2024، ئەحمەد جەمیل، بەڕیوەبەری گشتی کشتوکاڵی دهۆک، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بەرهەمی نیسک و نۆک لە پاریزگای دهۆک، لە وەرزی داچاندنیان لە ساڵی 2020 بۆ 2021، نۆک نۆ هەزار و 12 هەزار دۆنم داچێنراوە، نیسک 172 دۆنم، بۆ ساڵی 2021 بۆ 2022، نۆک، نۆ هەزار و 941 دۆنم داچێنراوە و نیسکیش 180 دۆنم، لە وەرزی داچاندنی نۆک بۆ ساڵی 2022 بۆ 2023، دا چاندن کەم بووەتەوە، بووتە حەوت هەزار و 482 دۆنم، نیسکیش بووە بە 120 دۆنم، بۆ ئەمساڵ 2023 بۆ 2024، نۆک، شەش هەزار و 915 دۆنم داچێنراوە، نیسکیش 78 دۆنم داچێنراوە، واتە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو داچاندنی ئەو دووبەرهەمە لە پارێزگای دهۆک کەمی کردووە.

بەگوتەی ئەو بەڕێوەبەرە، "بەرهەمی نۆک و نیسک لەو ساڵانەدا تاکو ئێستە، لە 2020 بۆ 2021 بەرهەمی نۆک دوو هەزار و 353 تۆن بووە، هی نیسک 35 تۆن بووە، بەرهەمی نۆک بۆ ساڵی 2021 بۆ 2022، دوو هەزار و 486 تۆن بووە، هی نیسکیش 36 تۆن، ساڵی 2022 بۆ 2023، بەرهەمی نۆک هەزار 870 تۆن، نیسک 24 تۆن، ساڵی 2023 بۆ 2024، بەرهەمی نۆک هەزار و 828 تۆن بووە، نیسکیش 55 تۆن بووە".

ئەحمەد جەمیل هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی ئەو دوو بەرهەمە لەو پارێزگایە دەگەڕێنێتەوە بۆ نەبوونی بە بازاڕکردن، هەر بۆیە داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات هانی جووتیارەکان بدات بۆ ئەوەی ئەو بەرهەمانەش بەرهەمبهێنرێت و پێویستی ناوخۆ پڕبکاتەوە و پێویستی بە هاوردە کردن نەبێت، هەروەها ببێت بە یەکێک لە پلانەکانی حکوومەت.

هەروەها ئەو بەڕیوەبەرە داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات تۆوی باش بەسەر جووتیاران دابەش بکات، بۆ ئەوەی بەرهەمێک باش بەرهەمبهێنن، هەرچەندە ئێمە بەرنامەمان هەیە، بەڵام بودجەی پێویستمان نییە، چونکە ئەو دووبەرهەمە لە دروێنەدا زۆر زەحمەتن و پێویستییان بە ئامێری دروێنە هەیە.

Fly Erbil Advertisment