بڵند ئیسماعیل: دیاریكردنی پێنجی ئهیلوول بۆ ههڵبژاردن تهنیا پێشنیازه

K24 – هەولێر:
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت: پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵیش بۆ چاککردنی ڕێوشوێنەکانی هەڵبژاردن هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (29ـی ئایاری 2024) بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی هەڵبژاردن، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئێستە یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی بەردەم پرۆسەکە نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری 400 هەزار دەنگدەرە.
هاوکات ئاماژەی بەوەدا، پارتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و هەوڵیش هەیە بۆ چاککردنی ڕێوشوێنەکانی هەڵبژاردن، ناوبراو دەڵێت: دیاریکردنی ڕۆژی 5ـی ئەیلوول بۆ هەڵبژاردن، تەنیا پێشنیازی کۆمیسیۆنە.
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی، گوتیشی: بۆ دیاریکردنی وادەیەکی دیکە بۆ هەڵبژاردن، بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم گفتوگۆ بکات.
ڕۆژی چوارشەممە (29ـی ئایاری 2024) عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوسراوێکی ئاراستەی نووسینگەی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە و پێشنیازی کردووە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی (5ـی ئەیلوولی 2024) بەڕێوە بچێت.