نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى ساڵیادی دامەزراندن له يه‌كێتى ده‌كات
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی 49هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرۆکی یەکێتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، 1ـی حوزیرانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە: "بە گەرمی پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركردايه‌تى و ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ته‌واوى ئه‌ندامان و لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم".
لە پەیامەکەدا هاتووە: "له‌م ياده‌دا، به ڕێزه‌وه دامه‌زرێنه‌رى يه‌كێتى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه به بير ده‌هێنينه‌وه كه له‌پێناو ئازاديى كوردستان له ڕيزه‌كانى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستاندا، خه‌باتيان كردووه و ده‌كه‌ن. مێژووى خه‌بات و تێكۆشانى يه‌كێتى به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنين".
نێچیرڤان بارزانی بۆنه‌يه‌وه جه‌خت له "ئاماده‌يى و ڕۆڵى گرنگى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه. هيوادارين ئه‌م ياده ببێته هانده‌رى لێكگه‌يشتن و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى لايه‌نه سياسييه‌كان له پێناو پاراستنى قه‌واره‌ى فيدراڵى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان".