ئیسرائیل و حه‌ماس رازین به راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست

له پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته ئیسرائیلییه‌كان و كۆتاییهێنان به شه‌ڕی غه‌ززه، دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشنیازێكی ئیسرائیلی بۆ راگرتنی شه‌ڕ له غه‌ززه و گه‌یشتن به ئاگربه‌ست خسته‌ڕوو، به‌شێك له چاودێران ئه‌مه به هه‌لی كۆتایی داده‌نێن.
بایدن له گوتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاندبوو، پێشنیازه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، له سێ قۆناغ پێكهاتووه، بریتیین له:
یه‌كه‌م: ئازادكردنی گیراوه به‌ته‌مه‌نه ئیسرائیلییه‌كان و ژنه سه‌ربازه‌كان و به‌شێك له بارمته برینداره‌كان
دووه‌م: ئازادكردنی بارمته پیاوه‌كان و سه‌ربازه‌كان
سێیه‌م: راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ته‌رمی كوژراوانی ئیسرائیل
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاند، ئیسرائیل رازییه به‌و پێشنیازه و هه‌روه‌ها به مافی خۆشی ده‌زانێت له‌كاتی جێبه‌جێنه‌كردنی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه، به‌رده‌وامی به شه‌ڕ بدات.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه دوو وه‌زیری توندڕه‌وی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌یان له حكوومه‌ته‌كه‌ی ناتانیاهۆ كرد، ئه‌گه‌ر به ئاگربه‌ست رازی بێت.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.