ترەمپ: دادگاییکردنەکەم ساختەیە و دادوەر لە پلانگێڕی تێوەگلاوە

دۆناڵد ترەمپ بوو بە یەکەم سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا تاوانبار بکرێت، دادگەی مەنهاتن بڕیاری دا ترەمپ تاوانبارە لە سەرجەم تۆمەتەکانی گۆڕینی تۆمارە بازرگانییەکان بۆ پێدانی بەرتیل بە ئەکتەرێکی فیلمە سێکسییەکان، دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، دادگایی کردنەکەی ساختە بووە و 187 ساڵ زیندانی دەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ، کاندیدای کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا دەڵێت، "کارێکی نابەرپرسیارانەیە بگوترێت دادگاییکردنەکەی ترەمپ ساختە بووە و پێویستە ڕێز لە سیستمەی دادوەری بگیرێت".
دوای مانگ و نیوێک لە دادگایی و لێکۆڵینەوە، دادگەی مەنهاتن بڕیاری دا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و کاندیدای کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە، لە سەرجەم ئەو 34 تۆمەتانەی ئاراستەی کراوە، تاوانبارە.
ترەمپ دەڵێت، "دادگاییکردنەکە ساختەیە و دادوەر لە پیلانگێڕییەک لەدژی تێوەگلاوە".
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت، "هەر کەسێک بڵێت دادگاییکردنەکە ساختەیە سەرکێشی دەکات و کارێکی هەست بە بەرپرسیاری ناکات، پێویستە ڕێز لە سیستەمی دادوەری ئەمەریکا بگیرێت".
لە هەر 34 تۆمەتەکان تاوانبار کرا، ئێستە وەک هەر کەسێکی دیکە دەرفەتی پێدەدرێت تانە لەو بڕیارەی دادگە بدات، سیستەمی دادوەری ئەمەریکا بەو شێوەیە کار دەکات، سەرکێشی و مەترسیدار و کارێکی نابەرپرسیارانەیە بۆ هەر کەسێک بڵێ ئەمە ساختە بووە چونکە بڕیارەکەی بەدڵ نییە، سیستەمی دادوەری ئێمە نزیکەی 230 ساڵە بەردەوامە و بەردی بناغەی ئەمەریکایە و پێویستە ڕێزی لێبگیرێت، نابێت ڕێگە بە هیچ کەسێک بدەین بیشێوێنێت.
ترەمپ بەوە تاوانبار کراوە پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ساڵی 2016 تۆمارە بازرگانییەکانی گۆڕیوە تا 130 هەزار دۆلار بدات بە ئەکتەرێکی فیلمە سێکسییەکان و بێدەنگی بکات لەبارەی ئەو پەیوەندییە سێکسییەی کە پێشتر هەیان بووە، ترەمپ یەکەم سەرۆکی پێشووی ئەمەریکایە تاوانبار بکرێت و بە گوتەی خۆی بە 187 ساڵ زیندانی کردن سزا دەدرێت و ڕێگەی پێ دەدرێت تانە لە بڕیارەکەی دادگە بدات، لە 11 مانگی تەمموز دادگەی مەنهاتن سزا بەسەر دۆناڵد ترەمپ بسەپێنێت.